تشرینی دووه‌م 08, 2018 09:57 Asia/Tehran
  • ئەردەن: بەرنامەی ناڤۆکیی ئیسرائیل مەترسییەکە بۆ ناوچەکە

خالید تەوقان سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئەردەن ڕۆژی چوارشەممە لە دوانزەھەمین کۆنفرانسی ئاسایشتیی ئەمان وتی: ڕژێمی زایونی پڕمەترسی ترین ھەڕەشەیە بۆ ئاسایشتی ناوچەکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا خالید تەوقان سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئەردەن بە دەربڕینی ئەمەی کە چەکی ناڤۆکیی ئیسرائیل دەبێتە ھۆی پێشبڕکێیی چەکەمەنیی ناڤۆکی لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین دا، وتیشی: بەرنامەی ناڤۆکیی ڕژێمی زایونی سەرچاوەی برەو پێ درانی چەک و چۆڵی کۆکوژە لە ناوچەکەو پڕمەترسی ترین ھەڕەشەیە بۆ ئاسایشتی ناوچەکە.

خالید تەوقان سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئەردەن وتیشی: دەرەنجامی نەیارەتیی بەردەوامی ئیسرائیل لەگەڵ پەیوەست بوون بە پەیمانی قەدەغەی پەرەسەندنی چەک و چۆڵی ناڤۆکی ئەمەیە کە ھێشتاش ھەر ئاشتی و ئاسایشت لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین دا بابەتێکی دەست نەکەوتەیە.

تەوقان لە سەر پێویستیی ڕاپەڕێندرانی پەیمانی قەدەغەی پەرەسەندنی چەک و چۆڵی ناڤۆکی لە تەواوی ناوچەکانی جیھان و بە بێ ھەڵاواردن پێی داگرت.

ڕژێمی زایونی ھەرگیز ماوە  بە پشکێنەرانی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیی نادات ھەتا سەردانی ناوەندە ناڤۆکییەکانی بکەن و دەرکەکانی بنکەی ناڤۆکیی دیمۆنا لە ڕووی جیھان داخراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان، ڕژێمی زایونی لە بنکەی ناڤۆکیی دیمۆنا پتر لە ٢٠٠ کڵاوەی ناڤۆکیی ئامادەی بەکار ھێنانی ھەمار کردووە.

سەرپەیڤ