تشرینی دووه‌م 08, 2018 11:53 Asia/Tehran
  • پێکھاتنی تیمێکی پەنجا کەسە بۆ سڕینەوەی نەیارانی سەعودی

کەناڵی بی بی سیی بریتانیا ڕۆزی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: کاربەدەستانی سەعودی لە ھاوینی ڕابردووەوە تیمێکی پەنجا کەسەیان بۆ لەنێو بردنی نەیارانی خۆیان پێکھێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوەیەکی سەعودی  لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سیی عەرەبی ، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھەتاکو ئێستا زنجیرە ئۆپراسیۆنێک لە لایەن کاربەدەستانی سەعودییەوە دژی نەیاران لەنێو خاکی سەعودی و ئەوروپادا بۆ لەنێوبردنیان پێکھاتووە، وتیشی: کوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستانی یەکەم نمونەیەک بوو کە نزیکانی موحەممەد بن سەلمان پاشمیری سەعودی ئەنجامیان دا.

جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری ڕژێمی سەعودی دووھەمی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ دوای چوونی بۆ نێو کونسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەروشوێن کرا.

ڕژێمی سەعودی ڕۆژی ھەینی ١٩ی ئۆکتۆبەر ئوای ١٨ ڕۆژ بێ دەنگە لێکردن و بەدرۆخستنەوە سەرەنجام لەژێر گوشاری کۆمەڵگای جیھانی ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە خاشقچی لە کونسولخانەی ئەم وڵاتە لە ئەستەموڵ دا کوژراوە.

جەمال خاشقچی ناوی لەنێو پێڕستی کەسانی بەرپەیگەڕی ڕژێمی سەعودی دا بوو ھەر لە بەر ئەمە لەترسی گیران لە دەرەوەی عەرەبستاندا دەژیا.

بی بی سی ھەروەھا زانیاریگەلێکی تازەی لە بارەی مردنی نەیارێکی سەعودیی زیندانی کراو کە ساڵێک بەرلە کوژرانی خاشقچی کوژراوە، بڵاو کردووەتەوە.

 

سەرپەیڤ