تشرینی دووه‌م 08, 2018 16:53 Asia/Tehran
  • هاوێژرانی موشەکی زەلزالی یەکی یەمەن بەرەو بنکەو مەتەرێزی لەشکریانی سەعودی لە جیزان

یەکەی موشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، لە وەڵامی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی بۆ سەر ئەم وڵاتە، موشەکێکی زەلزالی یەکیان گرتە بنکەو مەتەرێزی لەشکریانی سەعودی لە جیزان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی فارس، ئەم موشەکەی سوپای یەمەن لە مۆڵگەی هێزەکانی هاوپەیمانی سەعودی لە ڕۆژهەڵاتی چیای ( ئەلنار) لە نزیکی جیزان هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستانی داوە.

سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرباری بایکۆت کران و گەمارۆی هەمەلایەنەی وڵاتەکەیان لە لایەن ڕژێمی سەعودییەوە خەریکی گەشە پێ دانی توانایی و بارستایی بەرگریکارانەی موشەکیی خۆیانن و لەم دواییەش دا پەردەیان لە سەر موشەکی پێشکەوتەی «بەدر P_1» هەڵگرتووە.

سەرچاوەیەکی سەربازیش باسی کۆنترۆڵی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە سەر ژمارەیەک گردو تەپۆڵکەی کردووە لە ڕۆژهەڵاتی چیای ئەلنار لە جیزان.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە،فڕۆکە شەڕکەرە دەست درێژکارەکانی سەعودی ماڵێکیان لە گەڕەکی جەبەلییە لە شاری ئەلتەحتیا لە پارێزگای حودەیدە بوردومان کرد کە بووە هۆی کوژرانی شەش کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و  هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

دەست درێژکاریی سەربازییانەی عەرەبستان ھەروەھا وڵاتی دەستکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەم بوونی خۆراک و داوو دەرمان کردووەتەوە.

ڕژێمی سەعودی و ھاوپەیمانەکانی ھەتاکوو ئێستا لەبەر بەرخۆدانی جەماوەری یەمەن نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا بگەن کە ھەمان بەدەستەڵات گەیاندنی دەستنیاکانی خۆیانە.

سەرپەیڤ