تشرینی دووه‌م 09, 2018 08:31 Asia/Tehran
  • نەعیم قاسم: پێکهاتنی دەوڵەتی لوبنان ، بەستراوەتەوە بە سەعد حەریری

جێگری سکرتێری گشتی حیزبوڵڵا پێداگری کرد: سەرۆک وەزیران لەسەریەتی ڕێگەچارەیەکی شیاو بۆ پێکهێنانی دەوڵەت بدۆزێتەوە و ئەم پرسەش ئێستا بەستراوەتەوە بەوەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی  کەناڵی  ئەلعالەم بەگێڕانەوە لە ئێل بی سی، شێخ نەعیم قاسم  جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان  لە کۆبوونەوەیەک دا لە زاحیەی بەیرووت وتی : سەعد حەریری  سەرۆک وەزیران  دەتوانێ ڕێگەچارەیەک بدۆزێتەوە کە سوننەکانی سەربەخۆش لە کابینە دا بەشداری بکەن  . 

نەعیم قاسم  وتیشی : حیزبوڵڵا  لە یەکەمین لایەنگەلێک بوو کە پێکهێنانی دەوڵەتی هاسان  کرد و ھەر لە سەرەتاشەوە  ئاشکرا بوو کە دەوڵەت دەبێ  دەوڵەتێکی یەکگرتووی نیشتیمانی بێت و ئەنجامی هەڵبژاردن وەک پێوەرێک لەبەرچاوبگیردرێت.

دوابەدوای پێکهاتنی پەرلەمانی نوێی لوبنان، سەعد حەریری  بیست و چوارەمی مانگی  مەی 2018  دوای بە دەست هێنانی داکۆکی زۆرینەی پەرلەمانی، لەلایەن میشل عەونی سەرۆکی  لوبنان  ، بوو بە بەرپرسی  پێکهێنانی کابینەی نوێ.