تشرینی دووه‌م 09, 2018 08:35 Asia/Tehran
  • میری قەتەر ئەمڕۆ دەگاتە تورکیا

سەرۆکایەتی تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: تەمیم بن حەمەد بن ئالی سانی میری قەتەر ئەمڕۆ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا دیدار دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، لە بەیاننامەی نووسینگەی سەروک کۆماری تورکیا دا ڕاگەیەندراوە  ھەردووک ڕێبەرەکەی ئەمڕۆ لە تورکیا پێوەندی دوو لایەنە و پرسەکانی ناوچەیی لێک دەدەنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕویتەرز، تەمیم  بن حەمەد ئالی سانی  پێشتر وتبووی  قەیرانی وڵاتانی عەرەبی دەورووبەری کەنداوی فارس ، دەرفەتی نوێی خستوەتەبەر دەم  وڵاتەکەی و گۆڕانکارییەکی مێژوویی لە ژیانی کۆمەڵگەی قەتەردا بەدی هێناوە.