تشرینی دووه‌م 09, 2018 09:45 Asia/Tehran
  • منداڵێکی دەساڵان، بوو بە قوربانیی گەمارۆکانی سەر حودەیدەی یەمەن

سندوقی منداڵانی سەر بە ڕێکخراوەی نەتەوەکان «یونیسف» شەوی ھەینی باسی مردنی منداڵێکی دە ساڵانی یەمەنی کرد لە بەر باری خراپی خواردن لە ئەنجامی گەمارۆو بەردەوام کرانی شەڕی حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس سندوقی منداڵانی سەر بە ڕێکخراوەی نەتەوەکان «یونیسف» ڕایگەیاند: «ئادەم» منداڵی دە ساڵانی یەمەنی کە کێشەکەی  دە کیلۆگرام زیاتر نەبوو، لە بەر باری خراپی خواردن گیانی سپاردووە.

یونیسف بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ٤٠٠ ھەزار منداڵی یەمەنی ڕەوشتێکی ھاوشێوەی ئادەمیان ھەیە جەختی کردووە: ئەم چوارسەد ھەزار منداڵە تووشی باری خراپی خواردن و تەندروستین و ھەر کات لەوانەیە گیانیان لە دەست بدەن.

نزیکەی یانزە ملوێن مند

 

 

اڵ لە یەمەن دا دەژین کە زۆربەیان پێویستیان بە یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەیە.

ھەر لەم حاڵەدا مارتین گریقیتس نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن شەوی ھەینی باسی پەک کەوتنی دانوستانی ئاشتیی یەمەنی کرد کە بڕیار وا بوو ھەتا کۆتایی ئەم مانگە زایینییە بەڕێوە بچێت.

فەرحان حەق یاریدەری وتەبێژی ڕێکخراوەی نەتەوەکان یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو ھەنگاوەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە بەنیازن ھەتا بەر لە کۆتایی ساڵ زنجیرەیەک پرس و ڕاوێژی سیاسی لەنێوان ھەردووک لایەنی تێکھەڵچوونەکاندا ئەنجام بگرێت.

وتووێژی سیاسی بۆ چارەسەریی قەیرانی یەمەن ھەتا ئێستا گەلێک جار لە بەر خۆدزینەوەی عەرەبستانی سەعودی و ھاوپەیمانەکانی تووشی شکست ھاتووە.

دوای ئەوەی کە پەلەقاژەی عەرەبستان و ئەمریکا بۆ دەست گرتن بە سەر تاکە ڕێگای دەست ڕاگەییشتنی هێزەکانی یەمەن بە دەریای سوور لە بەندەری ئەلحودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن شکستی هێنا، باسی ڕادەست کردنی ئەم بەندەرە بە لایەنێکی سێهەم لە لایەن ئیسماعیل وەلەد شێخ ئەحمەد نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن هاتە ئاراوە.

پێشتر ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە لایەنگری لە عەرەبستان گەڵاڵەی ڕادەست کرانی بەندەری ئەلحودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن بە لایەنێکی سێهەمی هێنایە ئاراوەو عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکار کشاوەی یەمەنیش ڕەزامەندیی بۆ ڕاپەڕێندرانی ئەم گەڵاڵەیە دەربڕی و لە بەرامبەردا بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن دژایەتی لەگەڵدا کرد. جێگای ئاماژەیە ئەم بەندەرە دابینکەری سەدی هەشتای خۆراکی جەماوەری یەمەن و شوێنێکی هەستیاروگرینگە بۆ گواستنەوەو وەرگرتنی یارمەتییە نێونەتەوەییەکان.