تەل ئەبیب داوای هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارسی کرد
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی ئیرنا، یسرائیل کاتس، وەزیری ئیتلاعاتی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند: ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی دەورووبەری کەنداوی فارس دەبێ لە بواری ئاسایشی ئاسمانی و بوارەکانی دیکەی غەیرە سەربازی وەک گەیاندن و گواستنەوە، ئاسمانگەڕی بازرگکانی و توریسم پێکەوە هاوکاری بکەن.
رویتەرز ڕایگەیاند: یسرائیل کاتس کە پۆستی وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی هەیە، ئەم حەوتەیە لە مەسقەتی پێتەختی عومان لە کۆنفرانسێک دا لە بواری گەیاندن و گواستنەوە ئامادەبوو .
کاتس وتیشی : سەفەرەکانی ئەم دواییەی وەزیرانی ئیسرائیلی بۆ وڵاتانی دەورووبەری کەنداوی فارس لە چوارچێوەی هەوڵی بەربڵاوتر بۆ بەهێزترکردنی پێوەندی نێوان ئیسرائیل و ئەم وڵاتانە ئەنجام دەبێ.
سەرچاوەکانی زایۆنیستی هەروەها ڕایانگەیاند: ئیلی کوهن، وەزیری ئابووریی ڕژێمی زایۆنیستی بانگێشتنی ڕەسمی لە بەحرەین بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە مەنامە وەرگرتووە.
ئاسایی بوونی پێوەندی هەندێ وڵاتی عەرەبی لەوان عەرەبستان و ئیمارات لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیل لەحاڵێکدا ئەنجام دەبێ کە بە پێی ئامارەکان، ئەم ڕژێمە لە ساڵی 1967 هەتا 2017 زۆرتر لە 42 هەزار فەلەستینی کوشتووە و دەیان هەزار کەسی بریندار و ئاوارە کردووە.