تشرینی دووه‌م 10, 2018 18:31 Asia/Tehran
  • وتەبێژی ئەساروڵڵا : یەمەن ، گۆڕستانی داگیرکەرانە

وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: خەڵکی ئەم وڵاتە بە خۆڕاگری بێ وێنەی خۆی جارێکی تر سەلماندیان کە یەمەن گوڕستانی داگیرکەرانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، محەممەد عەبدولسەلام " وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن لە لاپەڕەی تاکی خۆیدا لە توئیتر نووسیی: هاوپەیمانی ئەمریکایی - ئینگلیسی - ئیسرائیلی بە هاوڕیەتی بەکرێگیراوانی ناوخۆیی وبیانی وتیرۆریستەکانی داعش،وئەلقاعیدە وملیاران دوڵار خەرج وپشتیوانی ئاسمانی ، دەریایی ، زەوینی وکەرەسەی بێ ئەژمار لە بەرانبەر خۆڕاگری خەڵکی یەمەن ، نەیانتوانیی دوای چوار ساڵ دەسدرێژی بە هیچکام لە مەبەست وئامانجەکانیان بگەن.هێزەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاربە سەرکردایەتی عەرەبستان لە ١٣ی ژوئەن، جاڕێکی تر پەلاماری بەربڵاویان بۆ داگیر کردنی بەندەری حودەیدە دەسپێکرد کە هەتا ئێستاکە دەیان کوژراوی لێکەوتووەتەوەو بەهیچ ئاکام وئەنجامێکیش نەگەیشتوون. وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی یەمەیش لە بەیان نامەیەکدا بە ڕێزگرتن لە یارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانەی نێودەوڵەتی ، لەسەر دەنگدانەوەی ڕاستەقینەی ڕەنج وکەسەری خەڵکی ئەم وڵاتە بریتی لە قەڵاچوو، بایکۆت ، ئاوارەیی، برسیەتی وبێوەریی کردن لە مافی مرۆڤ لە چوارساڵی ڕابردو جەختی کرد. ئەم بەیان نامەیە بە ئاماژەدان بە قسەکانی بەرپرسانی پایەبەرزی ئەنجومەنی سیاسی بالا ودەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن لە مەڕ دانی کەرەسە ئامیری پێویست وهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لە مەڕ دانی یارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانە بۆ هەموو ناوچەکانی ئەم وڵاتە بەبێ هیچ لەمپەرێک ، لەسەر لاچوونی بایکۆتی یەمەن وڕاگیرانی خیرای قەڵاچووی خەڵکی ئەم وڵاتە پیداگری کرد. وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی یەمەن هەروەها کرانەوەی فڕگەکان لەوان فڕگەی نێودەوڵەتی "سەنعا" ویارمەتی گەیاندن بە خەڵکی یەمەن بەپێی پەیمان نامەکانی نێودەوڵەتی  داوا کرد. دەسدرێژی عەرەبستان وئیمارات لە مارسی ٢٠١٥ بۆسەر یەمەن ، بووە هۆی کوژرانی فرەتر لە ١٦هەزار یەمەنی بێ تاوان وکاول بوونی ژێر خانەکانی ئەم وڵاتە.  

سەرپەیڤ