کانونی یه‌که‌م 04, 2018 17:02 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی فەلەستینییەک بەزەبری گولـلەی سەربازانی رژیمی زایۆنی

گەنجێکی فەلەستینی بەزەبری گولـلەی سەربازانی رژیمی زایۆنی لەشاری "تولکەرم" ، لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆرۆدن شەهید بوو.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ پاش پەلاماری رۆژی سێ شەممەی سەربازانی رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچەی "حەی غەربی" لە ڕۆژاوای شاری تولکەرم، "محەممەد حیسام حەبالی" لاوی ٢٢ ساڵانی فەلەستینی کرایە ئامانج و بەهۆی قووڵبوونی برینەکەی، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

لەهەمان کاتدا، سەربازانی رژیمی زایۆنی و لاوانی فەلەستینی لە ناوچەی "حەی غەربی" پێکیان دادا کە قۆڵبەست کرانی ژمارێک فەلەستینی لێکەوتەوە.

تولکەرم شارێک لەباکوری رۆژاوای لێواری ڕۆژاوای ڕووباری ئۆردۆن لەساڵی١٩٦٧ لەلایەن رژیمی زایۆنی داگیرکرا بەڵام بەپێی ڕێککەوتننامەی ئۆسلۆ(١٩٩٣) لە ساڵی١٩٩٤دا کەوتە ژێر کۆنترۆڵی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین.

دوابەدوای چوونەسەری ژماری شەهیدانی فەلەستینی لەماوەی رابردووداو لە درێژەی کێشە سیاسی و سەربازییەکان لە کەرتی غەززەو لێواری رۆژاوایی، ناوەندی توێژینەوەیی "قودس" ئەم بەینە ڕایگەیاند: لە دیسەمبەری٢٠١٧ـوە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، قودسی وەک پێتەختی فەلەستینی داگیرکراو ڕاگەیاند، لانیکەم٣٤٥فەلەستینی شەهید کران.

سەرپەیڤ