کانونی یه‌که‌م 04, 2018 18:49 Asia/Tehran
  • ئامادەیی سوپای لوبنان بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ جمووجووڵی ڕژێمی زایۆنی

فەرماندەی سوپای لوبنان لە ئامادەیی تۆکمە وتەواوی سوپای ئەم وڵاتە بۆ بەرنگاربوونەوەی جمووجوڵی رژێمی زایۆنی لە سنوورەکانی باشووری لوبنان هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەری خوێندکارانی ئێران ئیسنا، فەرماندەیی سوپای لوبنان بە دەرکردنی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند : یەکەکانی جێگیر لە سنوورەکانی باشووری ئەم وڵاتە بە هاوکاری هێزەکانی ئاشتی پاڕێزی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ هەرجۆرە ئاڵوزی یا تێکدانی پاوەجیی لە ناوچە ئامادەن. حەسەن حەبواللە لە ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی حێزبۆڵلا ی لوبنان یش وتی: خۆڕاگری بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ جمووجووڵەکانی دوژمنی زایۆنی لە ئامادە باشی تۆکمە دایە. سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی سێشەممە لە دەسپێکرانی هەڵمەت وئۆپراسیۆن لە سنوورە هاوبەشەکانی نێوان زەویە داگیر کراوەکان ولوبنان هەواڵی داو ئیدعای کرد ، حێزبۆڵای لوبنان بۆ جێ بەجێ کرانی هەڵمەتی نوێ ئامادە دەبێت. سوپای رژێمی زایۆنی دانی دابەوەدا ، کە حێزبۆڵڵا مەترسیەک لە دژی ئیسراییل وئەمنیەتەکەی دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ