کانونی یه‌که‌م 04, 2018 20:45 Asia/Tehran
  • هەوڵ بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی دژە یەمەن

شاندی نیشتمانی یەمەن لە وتووێژەکانی ئاشتی ڕایگەیاند : لەهیچ هەوڵێک بۆ دامەزرانی ئاشتی، هەڵپەساردنی ئابلۆقە وکۆتایی دان بە شەڕی دژە یەمەن درێخی ناکات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما شاندی وتووێژکاری یەمەن  ڕۆژی سێشەممە بە فڕۆکەیەکی سەربە کوەیت بۆ بەشداری کردن لە وتووێژەکانی ئاشتی کە بڕیارە لە سوئید بەڕێوەبچێت ، بۆئەم وڵاتە سەفەری کرد. پاش ئەمە بڕیار بوو وتووێژەکانی نێوان لایەنەکانی یەمەنی سێپتەمبەری ڕابردوو لە ژنێڤ بەڕێوە بچێت بەڵام هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی پێشیگرت بە بەشداری شاندی وتووێژکاری یەمەنی لە ژنێڤ . " عەبدولعەزیزبن حبتور" سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن هیواداری دەربڕی ، وتووێژەکانی سوئید ببێتە هۆی دامەزرانی وسەقامگیری ئاشتی وکۆتایی شەڕ لە یەمەن. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستی کردە دەسدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ