کانونی یه‌که‌م 05, 2018 17:19 Asia/Tehran
  • هاوکات لەگەڵ وتووێژەکانی ئاشتی، پەلاماری بەربڵاوی فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی بۆسەر حودەیدە

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سعودی هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی وتووێژی ئاشتی لە وڵاتی سوید، ناوچە جۆربەجۆرکانی پارێزگەی حودەیدەیان بوردومان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گێڕانەوە لە مەسیرە، فڕۆکە جەنگییەکانی دەستدرێژکاری سعودی ، ناوچەکانی خەزارییە و دریهێمی  لە حودەیدەیان بە توندی داوەتە بەر پەلاماری ئاسمانی .

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم پەلامارانەدا ژومارێک شارومەندی یەمەنی کوژران و بریندار بوون.

هەروەها هێزی دەستدرێژکاری سعودی ، گوندەکانی ئاوەدان، شارەکانی سنووری رازخ، لە پارێزگەی سەعدەی یەمەنیان داوەتە بەر پەلاماری مووشەکی و تۆپخانەیی . 

دەستدرێژکاری سعودییەکان لەحاڵێکدایە کە خولی نوێی وتوێژەکانی ئاشتی یەمەن بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە لە ئستوکهولمی پێتختی سوید بەڕێوەبچێت، وتووێژی سیاسی بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی یەمەن تائێستا بەجاران لەبەر کاشکێنی عەرەبستانی سعودی و هاوپەیمانانی بەرەوڕووی شکست  بووەتەوە.