کانونی یه‌که‌م 05, 2018 17:42 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندان لە تەلاویڤ بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە توندوتیژیی دژ بەژنان

ژمارێک لە دانیشتووانی فەلەستینی داگیرکراو بۆ دەربڕینی نارەزایەتی بە توندوتیژی و تاوان لەدژ ژنان لە مەیدانی"ڕابین"ی تەلاویڤ خۆپێشاندانیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، دانیشتووانی فەلەستینی داگیرکراو، چالاکوانانی کۆمەڵایەتی و دەیان کەس لە کەس و کاری ژنانی قوربانی ، شەوی ڕابردوو(سێ شەممە) بە سازدانی خۆپێشاندان لە تەلاویڤ ، توندوتیژی و دەسدرێژی دژ بە ژنانیان شەرمەزار کردو خوازیاری دادگەییکرانی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە بوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، رۆژی سێ شەممە دەیان ڕێکخراو، قوتابخانەو ناوەندی وەک شارەوانییەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە توندوتیژی دژ بە ژنان مانیان گرت.

چالاکی لەپێناو نەیارەتی کردن لەگەڵ توندوتیژی دژ بەژژان لە دەسپێکی ئەو حەوتەوە دەس پێ کراو سێ شەممە گەیشتە ئەوپەڕی خۆی. بەپێی ئامار، لەدەسپێکی ئەمساڵی زایینییەوە نزیک بە٢٤ژن لە فەلەستینی داگیرکراو کوژراون.

لەم دواییەدا بڵاوکرانەوەی وێنەگەلێک هاوپێوەند بە ئازاری جنسیی ژنان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان بەتایبەت لەنێو چەکدارانی ژنی سوپای ئەو رژیمە، ئاستی هەستیاریی لەسەرزەوییە داگیرکراوەکان بەرامبەر ئەو گرفتە کۆمەڵایەتییەی پەرەپێداوە.