کانونی یه‌که‌م 07, 2018 07:49 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵڵای یەمەن: دانوستانەکانی سوید، ئاشتییەکی پاوەجێی بە دواوە نابێ

ئەندامی باڵای بزووتنەوەی ئەنسارووڵڵای یەمەن وتی: ڕەوتی ئێستای دانوستانەکانی ئاشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سوید بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە یەمەن، هەرگیز نابێتە هۆی ئەوەی ڕێگاچاەیەکی پاوەجێ و گشتداگر بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی ئەم وڵاتە بێتە ئاراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "محەممەد بەخیتی" وتیشی: هۆکاری ئەوەی کە دیتنەوەی ڕێگاچارەیەکی گشتداگر و هەمیشەیی بۆ یەمەن لە ڕێگای دانوستانەکانی ئیستای نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوید گونجاو نییە، ئەوەیە کە بڕیار لە سەر کۆتایی هێنان بە شەڕ لە یەمەن، بە دەستی وڵاتانی بیانی و لە دەرەوەی وڵات دەدرێت.

هەروەها ژەنەراڵ "یەحییا سەریع" وتەبێژی فەرمیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی بەردەوام بوونی دەسدرێژکارییەکانی ڕژێمی ئالی سەعوود و بەکرێگیراوانیان هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی دانوستانی ئاشتیی یەمەن لە سوید، پشت ڕاست کەرەوەی ئەم مەسەلەیە کە دەسدرێژکاران هیچ هۆگری ئەوە نین کە ئاشتی لە یەمەن دابمەزرێ.

سەریع وتیشی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی رۆژی پێنجشەممە ٢٨ جار، ناوچە ئاوەدانەکان و شوێنە گشتییەکانی یەمەنیان بۆردومان کرد کە بە هۆی ئەوە بۆردومانانەوە سێ شاروومەندی سیڤیلی یەمەنی کوژران و ژمارێکی زیاتریش بریندار بوون.

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنیش لە وەڵام بەو پەلامارانە شەش مووشەکی بالستیکیان تەقاند بەرەو شوێنی کۆبوونەوەی هێزەکانی دەسدرێژکار.

دانوستانی ئاشتیی یەمەنی - یەمەنی ڕۆژی پێنجشەممە لە ستکهۆڵمی پێتەختی سوید دەس پێ بووە.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و  چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەسنوور هادی" سەرۆک کۆماری واز لەکار هێناوی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات، پەلاماری ئەم وڵاتەیان داوە بەڵام تا ئێستا وێڕای هەموو پەلامارە ئاسمانییەکان و گەمارۆ درانی هەمەلایەنەی یەمەن، لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لە یەمەندا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە..

ئەم دەسدرێژییە سەربازییە هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

سەرپەیڤ