کانونی یه‌که‌م 08, 2018 16:50 Asia/Tehran
  • تێکشکێندرانی دە ئۆتۆمبیلی سەربازی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە نەجران

هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن ژمارێک ئۆتۆمبیلی سەربازی بەکرێگیراوانی سەعودیان لە نزیک ناوچەی نەجران(باشوری عەرەبستان) تێکشکاند.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەسیرە بەگێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی سەربازی، یەکەی ئەندازیاری و مووشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن دە ئۆتۆمبیلی سەربازیی بەکرێگیراوانیان تێکشکاند کە لەهەوڵدابوون بەرەو ناوچەی "ئەلسوح" لەنزیک نەجران بچنە پێش، کە بەهۆیەوە، هەموو سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبیلانە کوژران وبریندار بوون.

هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای رژیمی سەعوودی لەدرێژەی پەلامارەکانیان بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن، دوو جار رۆژهەڵاتی شاری شەباب و سێ جاریش ناوچەی "جبانە" لەپارێزگای حودەیدە(رۆژاوای یەمەن) یان بۆردومان کرد.

فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی دەسدرێژکارانی سەعوودیش تۆڕی بەدالەی ناوچەی "بەنی مین" لە بەشی سنوریی "ڕازح" لە پارێزگای سەعدە(باکوری یەمەن) ی پێکا.

شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی زیاتر لە ١٤ هەزار یەمەنی ، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.