کانونی یه‌که‌م 08, 2018 17:00 Asia/Tehran
  • ئەردەن وسووریا لە سەروبەندی ئاڵووێر کردنی باڵوێز

ڕای ئەلیەوم ڕاپۆرتی دا: پەیامێک لە ئەردەنەوە بۆ کۆشکی سەرۆک کۆمارەتی سووریا نێردراوە کە بڕگەی گرینگی تیدایە لەوان ئەمەکە ئەمان ڕایگەیاندووە هۆگری هەیە بە ئاڵووێر کردنی باڵوێز.

ڕۆژنامەی ڕای ئەلیەوم' نووسیی: ئەردەن لە وەلام بە پەیامی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ، بۆ دەسپێکرانەوە وبەهێزکردنی پێوەندی وئاڵووێری باڵوێزلە نێوان دوو وڵات هۆگری دەربڕی. بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا پێشتر لە سەفەری شاندی پەرلەمانی ئەردەن بە سەرۆکایەتی " عەبدولکەریم ئەلدەغمی" بۆ دەمیشق لە ١٩ی نۆڤمبەر، بەوان وتبووی : سووریا لە پێوەندی خۆی لەگەڵ ئەردەن چاولە داهاتوو دەکات. پێوەندیەکانی نێوان ئەردەن ودەوڵەتی سووریا دوای کرانەوەی تێپەڕگەی " نەسیب -جابر" پێشکەوتنی هەبووە وبڕیک لە وەزیرانی دەوڵەتی ئەردەن یش پێشنیاری سەفەری بەرانبەری کاربەدەستانی دووڵاتیان هێناوەتە ئاراوە.

سەرپەیڤ