کانونی یه‌که‌م 11, 2018 19:54 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی ژماری کوژراووبریندارانی پەلاماری تیرۆریستی لە شارستانی

وتەبێژی وەزاڕەتی ناوخۆی ئەفغانستان لە پەرەی ژماری کوژراوان وبریندارانی پەلاماری تیرۆریستی بەیانی ئەمڕۆ لە شارستانی " پەغمان " ولایەتی کابۆل هەواڵی دا.

بە پێێ ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما لە کابۆل " نەجیب دانش" ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند : لەم پەلامارە تیرۆریستیە کە کاروانی هێزەکانی ئەمنیەتی ئەفغان کەوتنە بەر پەلامار، چوارهێزی ئەمنیەتی وهەشت کەسی ناسەربازی ئەفغان کوژران وشەش هێزی ئەمنیەتی وسێ کەسی ناسەربازی تر بریندار بوون. وتەبێژی وەزاڕەتی ناوخۆی ئەفغانستان وتی، تەرمی دوو ژن ودوو منداڵیش لە ناو کوژراوەکاندا هەیە . پێشتر ژماری کوژراوان، ٤کەس وژماری برینداران شەش کەس ڕاگەێندرابوو. هۆکاری تیرۆریستی بەیانی رۆژی سێشەممە بە ترۆمۆبیلێکی بۆمب ئاخن کراو ، کاروانی هێزە ئەمنیەتیەکانی ئەفغان لە شارستانی " پەغمان" لە ڕٶژهەڵاتی کابۆلی دایە بەر پەلامار.  گروپی تاڵیبان یش لە بەیان نامەیەکدا بەرپرسایەتی ئەم پەلامارە تیرۆریستیەی گرتە ئەستۆ.