کانونی یه‌که‌م 15, 2018 07:36 Asia/Tehran
  • شەهیدێک و 48 بریندار لە سی و هەشتەمین رێپێوانی مافی گەڕانەوە

وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین رایگەیاند : لە سی و هەشتەمین هەینی مافی گەڕانەوە لە غەززە و لێواری رۆژاوا ، تازەلاوێکی فەلەستینی بە گوللەی لەشکەریانی زایۆنی شەهید و 46 کەسی دیکە بریندا ر بوون .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەلەستینیی مەعا ، وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین بە راگەیاندنی ئەم هەواڵە وتیشی  : مەحموود یووسف مەحموود 16 ساڵان بە هۆی پێکرانی بە فیشەکی لەشکەریانی زیاۆنیست لە نزیک کەمپی جەلزوون لە باکوری شاری ئەلبیرە شەهید بووە .

شارومەندانی فەلەستینی دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی بۆ بەشداری کردنی لە سی و هەشتەمین هەینی رێپێوانی مافی گەڕانەوە لەژێر ناوی " خۆڕاگریی مافی یاساییە " و هەڵوەشانی گەمارۆ بەرەو کەمپی عۆدە لە رۆژهەڵاتی غەززە کەوتنە ڕێ .

لە دەستپێکرانیی ڕێپێوانەکانی گەڕانەوە لە ٣٠ مارچ(١٠ی خاکەلێوە )25 هەزار کەس بریندار بوون .

 

سەرپەیڤ