کانونی یه‌که‌م 18, 2018 19:07 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی دانیشتنی کۆمکاری عەرەب لەبارەی کردەی توندوتیژانەی رژیمی زایۆنی

دانیشتنی خێرای کۆمکاری عەرەب، بۆ تاووتوێی کردەی توندوتیژانەی رژیمی زایۆنی لەدژ فەلەستینیەکان لە بنکەی ئەو یەکێتیە لە "قاهیرە"ی پایتەختی میسر دەس پێ بوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ لە قاهیرە؛ "سەعید ئەبووعەلی" جێگری سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب لە لێدوانەکەی لە دەسپێکی دانیشتنی ئەمڕۆ سێ شەممەی شاندە هەمیشەییەکانی ئەو کۆمکارە وشداری دا لەمەڕ بەڕەسمییەت ناسینی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیلی داگیرکەر.

ئەبووعەلی، بەئاماژە بەو هەڵوێستە کە ئارمانجی فەلەستینی هەروا پرسی یەکەمی وڵاتانی کۆمکاری عەرەب دەمێنێتەوە، پێی داگرت لەسەر دەوری ئەو کۆمکارە لە بەهێزکرانی خۆڕاگریی گەلی فەلەستین.

کۆمکاری عەرەب، بە بەڕێوەبردنی کۆڕی تایبەت هەروەها وشداریی دا بە برێزیل و ئوسترالیا لەمەڕ گواستنەوەی باڵوێزخانەکانیان لە تەلاویڤ بۆ قودسی داگیرکراو.

"ریاز مالکی" وەزیری دەرەوەی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، بەڕێوە چوونی دانیشتنێکی خێرا لە١٨ی دیسەمبەردا، ئەمڕۆ سێ شەممە لەئاستی شاندە نوێنەرایەتییەکان خوازیاری تاووتوێی چوونەسەری ئاستی توندوتیژیی رژیمی زایۆنی دژ بە گەلی فەلەستین ببوو.

ریاز مالکی پێشتر وتی: فەلەستین لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێ شەممەدا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک دەخاتە بەردەست ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەب.

ئەو بڕیارنامەیە داگری چەندین ڕاسپێری و بەتایبەت پێشنیارە لەمەڕ هێرشی سەربازانی ئیسرائیلی و تاووتوێی هەڵوێستی برێزیل لەبارەی بەڕەسمییەت ناسینی قودسی ڕۆژهەڵاتی وەک پایتەختی رژیمی زایۆنی .

کۆمکاری عەرەب پێشتر وشداری بە برێزیل و ئوسترالیا دابوو لەمەڕ پەیڕەوی کردن لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا.