کانونی دوھەم 01, 2019 20:34 Asia/Tehran
  • زۆرتربوونی سەربازانی ڕژێمی زایۆنی د سنووری فەلەستین لەگەڵ لوبنان

میدیاکانی لوبنان لە بڕیاری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەقامگیر کردنی سەربازی زۆرتر لە سنووری فەلەستینی داگیرکراو لەگەڵ لوبنان هەواڵیان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی میدیاکانی لوبنان، ڕۆژنامەکانی زایۆنی " مەعاریف" نووسیی: سەربازانی زایۆنی بە بیانوی پێشگیری کردن لە ڕەخنەی هێزەکانی حیزبۆڵڵای لوبنان بۆ باکووری فەلەستین لە ناوچەی ئەلجەلیل ، سەربازی زۆرتر لە سنووری فەلەستینی داگیرکراو ولوبنان جێگیر دەکات. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زایۆنیەکان لە هەڵمەتی بە ناو قەڵغانی باکووریش بە بیانووی ڕۆخاندنی ئەو تونیلانەی کە دەڵین حیزبۆڵلا ی لوبنان سازی کردوون خەریکی دروست کردنی بنکەی نوێی بۆ ئامادەبوونی ئەم سەربازانە لە سنووری باشووری لوبنانن. بڕیاری ڕژێمی زایۆنی بۆ پەرەی سەربازەکانی لە سنووری سەرزەوینە داگیر کراوەکان لەگەڵ لوبنان ڵەحآڵیکدایە کە هێزەکانی پاڕیزەری ئاشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان بەناوی " یونیفل" لەم ناوچەیە ئامادەن .

سەرپەیڤ