کانونی دوھەم 10, 2019 18:09 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە 150 بەکرێگیراوی سەعوودی لە ئوپڕاسیونی فڕۆکەی بێ سەرنشینی یەمەنی

لە ئوپڕاسیونی فڕۆکەی بێ سەرنشینی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن ، کۆبوونەوەی سەربازانی سەربە هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی لە " لەحەج " درایە بەر پەلامار کە بە هۆیەوە زیاتر لە 150 بەکرێگیراوی سەعوودی کوژران و بریندار بوون .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران ،  ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن  سەرلە بەیانی   ئەمڕۆ پێنجشەمە  شوێنی  مانۆڤری سەربازی  لە بنکەی  ئەلعەند  لە پارێزگای لەحەج هەڵکەوتوو لە باشووری یەمەنیان دایە بەر پەلامار.  بە پێی ڕاپۆڕتی بنکەی ئەلمەشهەدی ئەلیەمەنی"  بە دوای ئەو ئوپڕاسیونە  " عەبدوڵڵا ئەلنەخعی سەرۆکی   ئەرکانی هاوبەشی دەوڵەتی دەس لە کار کێشاوی یەمەن بریندار بوو  و چەن فەرماندەری پلە بەرزی سەربازی سەربە هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودیش کوژران . بە پێی ئەم ڕاپۆڕتە  ساڵح ئەلزندانی  جێگری  سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەرتەشی دەوڵەتی دەس لە کار کێشاوی یەمەن موحەمەد   ساڵح سەرۆکی دەزگەی  زانیاری گەیاندن و " سابت جواس " لە فەرماندەرانی سەربازی  دەوڵەتی  دەس لە کار کێشاو لە بریندارانی دیکەن . لە هەمان حاڵدا  کاناڵی  تەلەفیزیونی   ئەلمەسیرە  ڕاپۆڕتی دا  ئەو ئوپڕاسیونە  دوای  لێکوڵینەوەی وردی جم و جوڵەکانی هێزە دەسدرێژکارەکان  لە ناوخۆی  بنکەی ئەلعەند  بەڕێوە چووەو بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی   دەیان کەس . بڕێک لە سەرچاوە یەمەنیەکانیش  باسی  کوژرانی 6 بەکرێگیراوی  سەعوودی  لە ئوپڕاسیونی  فڕۆکەی بێ سەرنشینی  ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەنیان کردووە .

 

 

سەرپەیڤ