کانونی دوھەم 10, 2019 18:21 Asia/Tehran
  • دیداری بەرھەم ساڵح لەگەڵ میری قەتەر لە دەوحە

میڕی قەتەر ئەمڕۆ پێنج شەممە پێشوازیی کرد لە سەرۆک کۆماری عێراق لە دەوحە.

نووسینگەی میدیایی بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بەرھەم ساڵح لەگەڵ تەمیم بن حەممەد ئالی سانی میری قەتەرو کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە لە دەوحە دیدارو وتووێژی کردووە.

ھەردووک لا لەم دیدارەدا ڕوانگەکانی خۆیانیان لە بارەی ئاڵ و گۆڕە سیاسی و ئاسایشتییەکان لە بەستێنی عەرەبی و نێونەتەوەیی و پێویستیی ھاواھەنگ کردنی ڕوانگە ھاوبەشەکانیان لێکدایەوەو لە سەر سیاسەتی دەستوەرنەدان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتان پێیان داگرت.

بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی ڕابردوو نۆھەمی ژانویە بە سەردانێکی فەرمی گەییشتە دەوحەی پێتەختی قەتەر.