کانونی دوھەم 14, 2019 17:12 Asia/Tehran
  • شەهید بوونی منداڵێکی فەلەستینی لە باکووری غەززە

منداڵێکی فەلەستینی کە به گوللەی سەربازانی زایونی لە ڕێپێوانی گەڕانەوە بریندار ببوو بە هۆی کاریی بوونی برینەکەی شەهید بوو .

بە گوێرەی ڕ اپۆڕتی هەواڵدەریی تەسنیم وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ئەمڕۆ دووشەمە ڕایگەیاند عەبدوڵڕەئووف ئیسماعیل ساڵحە منداڵی فەلەستینی  لە دانیشتوانی جبالیا    لە باکووری کەرتی غەززە لە ڕێپێوانی گەڕانەوەی هەینی ئەم دواییە بریندار بوو .ڕۆژی یەکشەمەش ئەنوەر قەدیح لاوی فەلەستینی دانیشتووی شاری خان یونس هەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی غەززە کە لە خۆپیشاندانی مافی گەڕانەوە بە زەبری گوللەی سەربازانی ئیسرائیلی بریندار ببوو شەهید بوو .  ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە لە 30 مارسی ساڵی ڕابردوو  بە بەشداری  بەربڵاوی خەڵکی فەلەستین لە سنوورەکانی کەرتی غەززە لە گە ڵ سەرزەویە داگیرکراوەکان دەس پێی بوو و مەبەست پێداگری لەسەر مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان و هەڵوەشانەوەی گەمارۆی کەرتی غەززە یە .