کانونی دوھەم 18, 2019 10:32 Asia/Tehran
  • باروودۆخی غەززە؛ تەوەری وتووێژی هەنییە و بوگدانۆف

نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقا و سەرۆکی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی (حماس) ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژی تەلەفوونیدا، سەبارەت بە یەکپارچە بوونی هێزەکانی فەلەستین و باروودۆخی کەرتی غەززە بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ئیسماعیل هەنییە" لە وتووێژ لەگەڵ "میخاییل بوگدانۆف" باروودۆخی کەرتی غەززەی بە سەرنجدانی ئەو هەوڵانەی بۆ باشتر کردنی باروودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووریی ئەم ناوچەیە  دەدرێ و هەروەها هاوکاریی میسر لەم بوارەدا، لێک دایەوە .

بوگدانۆفیش لەو تووێژە تەلەفوونییەدا جەختی کرد لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی مۆسکۆ لەمەیڕ بووژاندنەوەی یەکێتیی  و یەگرتوویی لە نێو گەلی فەلەستیندا و دیتنەوەی ڕێگاچارەیک بۆ مەسەلەی فەلەستین بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.

نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقا ئاماژەیشی کردە ئامادەیی لایەنی ڕووس بۆ درێژە پێدانی دیدار و وتووێژکی ئامانجدار لەگەڵ نوێنەرانی هەموو گرووپە سیاسییەکانی فەلەستین لەوان ئامادەیی بۆ بەڕێوە بردنی دانوستان و وتووێژ لە نێوان گرووپە فەلەستینییەکاندا لە شاری مۆسکۆ.

نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقا پێشتر وتبووی کە "ئیسماعیل هەنییە"ی سەرۆکی نووسینگەی سیاسیی حەماس ١٥ی ژانڤییەی ٢٠١٩ سەردانی مۆسکۆ دەکات کە ئەو سەفەرە لە لایەن هەنییەوە هەڵوەشایەوە.

سەرپەیڤ