کانونی دوھەم 19, 2019 18:37 Asia/Tehran
  • ڕۆژی غەززە، هەنگاوێکی کاریگەر لەمەڕ پشتگریی  لە خەڵکی فەلەستین

لە حاڵێکدا گەییشتووینە ڕۆژی غەززە وەکوو هێمای پشتگریی لە دانیشتوانی ئەم ناوچە گەمارۆ دراوە، کە فەلەستین لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو دا شایەتی چالاکیی ڕۆژ بۆ ڕۆژ زیاتری جەماوەری لە پێناو شکاندنیی گەمارۆی سەر غەززەیە.

 ڕۆژی غەززە دەستپێشخەرییەکی دیکەیە لە لایەن ئێرانی ئیسلامی بۆ پشتگری لە خەڵکی فەلەستین. ناودێرکرانیی ٢٩ بەفرانبار وەکوو "ڕۆژی غەززە" بەمەبەستی  ڕێزگرتن لە مۆقاومەی دلێرانەی خەڵکی فەلەستین بەرامبەر شەڕی ٢٢ ڕۆژەی ڕژێمی زایۆنی و پێشگرتن بە لەبیربردنەوەی تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە بیر و زەینی خەڵکی  جیهان و هەوڵ بۆ بەڕێوە بردنی دادگەری بەرامبەر ئەم ڕژیمە تاوانکارەیە.
 

گۆڕانکارییەکانی فەلەستین دوا بە دوای ناودێرکرانی ڕۆژی غەززە نیشان ئەدات کە ستراتژییەکانی پشتگریانەی ئێران لە خەڵکی فەلەستین لە تەشکی تەرخان دانی ڕۆژگەلێکی وەک قۆدس و ڕۆژی غەززە دەستپێکەری گۆڕانێکی قووڵ لە خەباتەکانیی دژە زایۆنیستی خەڵکی فەلەستین بووە کە ئەم پرسە ناکامبوونیی زۆری بۆ ڕژێمی داگیرکاری قۆدس بە دواوە بووە.

لە سێبەری وەها گۆڕانکاریی گەلێکە کە شایەتی بەڕێوە چوونیی خۆپیشاندانگەلێکین بە ناوی" خۆپیشاندانی گەڕانەوە و تێکشکاندنیی گەمارۆی سەر غەززە" لە درێژەی ساڵی ڕابردوو دا لە غەززە کە چل و سێهەمین خۆپیشاندانیش بەشێوەی بەربڵاو لە هەینی ڕابردوو دا بە ناوی " لەئاکامی خۆڕاگری ئێمە گەمارۆ تێکدەشکێت" بەڕێوە چوو.

چل و چوارەمین ڕێپێوانی گەڕانەوە بڕیارە حەوتەی داهاتوو بە سەردێری " تاوانکاری گەمارۆ غەززە،پێلانێک کە نابەخشرێت" بەڕێوە بچێت. لیژنەی باڵای نیشتمانی رێپێوانی" مافی گەڕانەوە" و تێکشکاندنی گەمارۆی غەززە لە چەند مانگی ڕابردوو ڕێپێوانی دەریایی جۆر بە جۆریشی بەمەبەستی تێکشکاندنیی گەمارۆی غەززە بەڕێوە بردووە. درێژەی ئەم ڕێپێوانانە بۆ بەرەڤانی لە مافەکانی گەلی فەلەستین لە ڕەوتی نەهێشتنەوەی تۆکمەی گەمارۆی زاڵمانەی غەززە و نەیاریەتی لەگەڵ "ڕێککەوتنی سەدە" بەڕێوە بچێت.

ڕێپێوانەکان بۆ هەڵوەشێندرانیی گەمارۆی سەر غەززە وەکوو ئاڵقەیەک لە زنجیرەی دوور و درێژیی خەباتەکانی گەلی فەلەستین دێتە ئەژمار.خۆڕاگریی جەماوەری فەلەستینییەکان لە ماوەی ٧٠ ساڵی ڕابردوو هێمای جۆر بە جۆری بووە.

ئینتفازەجۆر بە جۆرەکانی فەلەستین لە وێنەی هێماکانیی خەباتی گەلی فەلەستینن بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی. فەلەستینیەکان بە پاڵدان بە بارستا جۆر بە جۆرەکانی مۆقاومە لە کردەوە دا "بەرەیەکی نوێیان" بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی فەلەستین کردۆتەوە.

 

سەرپەیڤ