کانونی دوھەم 19, 2019 20:14 Asia/Tehran
  • ڕوسیا ، چاودێریی ڕاگیرانی پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر سووریا

ڕووسیا داوای لە ئیسراییل کردووە پەلامارە ئاسمانیەکانی خۆی بۆسەر ئامانجە جێگیرکراوەکانی دەوروبەری فڕگەی دیمیشق ڕابگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی زایۆنی "تاێمز ئیسراییل" مسکۆ خەریکی ئامادە کردنی فڕگەی دەمیشقە کە لەماوەی هەشت سآڵی ڕابردوو بە هۆی تێکەڵچوونەکان زیانی وێ کەوتووە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، مسکۆ ، پەلامارەکانی ئیسراییلی لەمپەری دەسپێکرانی چالاکیەکانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی لە فڕگەی دەمیشق دەزانێت. ڕووسیا لەماوەی هەشت ساڵی ئەم دواییە هەمووکات هەرجۆرە دەسوەردانی بیانیەکان لە کاروباری ناوخۆیی سووریا مەحکوم وهەرلەو حاڵەدا لەسەر پێویستی بەربەرەکانێ جددی لەگەڵ گروپە ترۆریستیەکان پیداگری کردو یارمەتی سوپای سووریای لە شەڕ لەگەڵ تیرۆریسمی داوە.ئیسراییل لە ساڵەکانی ئەم دواییە وێڕای ئەمەکە بە شێوەی جۆربەجۆرلە گروپە تیرۆریستەکان بەرەڤانی کردووە، بە بنپێکردنی دەسەڵاتدارەتی سووریا ، سەدان پەلاماری ئاسمانیشی لەدژی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە ئەنجام داوە. 

سەرپەیڤ