داخوازی دامەزراوە فەلەستینیەکان بۆ بایکوت کردنی دانیشتنی دژە ئێرانی وارشۆ
دامەزراوەکان و ناوەندە نیشتمانی و ئایینیەکانی شاری داگیرکراوی قودس ، خوازیاری بایکوت کردنی دانیشتنی دژە ئێرانی وارشۆ بوون .
بە گوێرەی ڕ اپۆڕتی هەواڵدەریی فەرمی فەلەستین وەفا ، دامەزراوەکان و ئەنجومەنە نیشتمانی و ئایینیەکانی چالاک لە قودس ڕۆژی دووشەمە بە دەرکردنی بەیاننامەیک دانیشتنی وارشۆیان بە پیلانێک زانی و ڕایانگەیاند دوناڵد تڕەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە نیازە لە ڕێگای دانیشتنی وارشۆ گەڵاڵەی دژە فەلەستینی ناسراو بە مامه له ی سەدەی هاوڕێ لە گەڵ ڕژیمی داگیر کەر بخەنە بەر باس. دامەزراوە فەلەستینیەکان وشداریان دا مامه له ی سەد قووڵتر کردنی ناکۆکی لە نێوان فەلەستینیەکان هەڵوەشانەوەی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینەکان و لەناو بردنی هەموو ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان لە نێوان دوو لایەن دەگرێتەوە تا لەو ڕێگایەوە سەرانسەری ناوچە بەرەو پێکدادانێک پاڵ پێوە بنێت کە کۆتاییەکەی نادیارە . گەڵاڵەی دژە فەلەستینی مامه له ی سەدە درانی بە تەواوی قودس و شارۆچکە زایونی نشینەکان لە کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئەردەن بە ڕژیمی زایونیە و دیاریکرانی ناوچەی ئەبوودیس وەک پێتەختی وڵاتی فەلەستینە . دامەزراوە فەلەستینیەکان لە بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی کە بۆ دانیشتنی دژە ئێرانی وارشۆ بانگهێشت کراون داوایان کرد ئەو دانیشتنە بایکوت بکەن و ڕێگا بە دوژمن نەدەن دژی پرسی قودس و فەلەستین هەنگاو هەڵبگرن . دانیشتنی دژە ئێرانی وارشۆ بڕیارە ڕوژانی چوارشەمه و پێنجشەمە 13 و 14 فێڤریە بە میوانداریەتی هاوبەشی ئەمریکا و پۆڵونیا بەڕێوە بژێت .