نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن گەیشتە سەنعا
نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن بۆ وتووێژ لە گەڵ لایەنە تێکهەڵچووەکان سەبارەت بە پاشەکشێ هێزەکان لە بەندەری حودەیدە و جێگیر بوونی هێزە نێونەتەوەییەکان گەیشتە سەنعای پێتەختی یەمەن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا مارتین گریفیتس نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یه مەن بڕیارە لە گەڵ مایکل لولیسگارد ژنڕاڵی دانیمارکی و سەرۆکی نوێی شاندی چاودێرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە یەمەن دیداری کرد و سەبارەت بە چوونەدەری سەربازان لە بەندەری حودەیدە و دامەزراندنی ناوچە ئەمنەکان بۆ گەیشتنی یارمەتی مڕۆڤ دۆستانە وتووێژ بکات . گریفیتس هەروەها بڕیارە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی ئەنساڕۆڵڵا سەبارەت بە ئامادە کاری پێویست بۆ بەڕێوە چوونی دانیشتنی ئاشتی لە گەڵ نوێنەرانی دەوڵەتی دەس لەکارکیشاوەی یەمەن بیروڕابگۆڕێتەوە . ڕێکەوتنی ئاگربڕ لە سوئید لە نێوان گرووپە یەمەنیەکان لە سەرلەبەیانی سێشەمە 18 دیسامبر لە شاری حودەیدە دەس پێی کرا بەڵام هاوپەیمانی سەعوودی هەموو ڕۆژێک پێشێلی دەکات . تا ئێستاچەن جار بۆ کۆتایی دان بە شەڕی یەمەن هەنگاوگەلێک هەڵگیراوە هاتووە بە ڵام هەموو جارێک بە کارشکێنی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی گەیشتووەتە بن بەست چوارەمین خولی وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن لە 6 دیسامبر بە ئامادە بوونی لایەنە یەمەنیەکان بە سەرۆکایەتی مارتین گریفیتس لە ئیستکهۆڵمی سوئید بەڕێوە چوو .