پەلاماری ئەرتەشی یەمەن بۆس ەر بنکەی دەسدرێژکارانی سەعوودی لە باشووری عەرەبستان
یەکەکانی مووشەکی ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن بنکەی بەکرێگیراوانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودیان لە باشور ی عەرەبستان کردە ئامانج .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی هەواڵیی ئەلعام لە پەلاماری ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن بۆ سەر ناوەندەکانی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی دەسدرێژکاری سەعوودی لە دەڤەری چیای قەیس لە جیزان لە باشووری عەرەبستان ژومارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودیان کوشتووە . هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە بە ههۆی تەقینەوەی بۆمب لە بەرەی یەهم لە شاری سەنعا پێتعختی یەمەن ژومارێک لە بەکرێگیراوانی دەسدرێژکاری سەعوودی کوژران و بریندار بوون . لە پارێزگای جووف لە باکووری یەمەنیش هێزە یەمنیەکانی توانیان ئوپراسیونی بەکرێگیراوانی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆ پێشڕەوی لە بەرەی ئوستر شکست بدەن کە لەو ئوپڕاسیونەدا ژومارێک لە بەکرێگیراوان کوژران . لە هەمان حاڵدا فڕۆکەشەڕکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعوودی ناوچەی سنووری ڕازحیان لە سەعدە لە باکووری یەمەن بوردمان کرد