شوبات 12, 2019 10:49 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران ئامادەی پەرە پێدانی پێوەندییەکانی لەگەڵ لوبنانە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیداریدا لەگەل سەرۆک وەزیرانی لوبنان جەختی کرد کە ئێران ئامادەی پەرە پێدانی پێوەنی لەگەڵ لوبنان لە هەموو بوارێکدایە.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی دووشەممە لە دیداری سەعد حەریری"سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە بەیرووت بە پیرۆزبایی کردنی پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی ئەم وڵاتە، ئەوەی بە دەسکەوتێکی  یەکجار گەورە بۆ لوبنانییەکان زانی.

زەریف لەو دیدارەدا هیوای خواست کە پێکهاتنی دەوڵەتی لوبنان کە بە پێی دەنگی جەماوەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەمدواییەدا بووە، دەورێکی بنیاتنەر بگێڕی لەبەرەو پێش بردنی کاروباری ئەم وڵاتە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداریدا لەگەڵ حەریری جەختی کرد کە ئێران ئامادەی پەرە پێدانی پێوەندییەکانی لەگەڵ لوبنان لە قۆناغی بەردەم و لە هەموو بوارێکدایە.

حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنانیش لەو دیدارەدا جەختی کرد لە سەر گەشەپێدانی پێوەندیی دوولایەنەی نێوان تاران و بەیرووت.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران پێش ئەوەیش دیدار و وتووێژی هەبووە لەگەڵ "میشێل عەون"ی سەرۆک کۆمار، "نەبیە بێری"ی سەرۆک پەرلەمان و "جەبران باسیل"ی وەزیری دەرەوەی لوبنان.