شوبات 18, 2019 11:06 Asia/Tehran
  • سەردانی شازادەی جێنشینی سعوودی بۆ پاکستان

محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودی هاوکات لە گەڵ دروشمەکانی خەڵکی پاکستان لە دژی ئالی سعوود ، شەوی رابردوو لەژێر چاودێری توندی ئاسایشییدا گەیشتە ئیسلامئابادی پێتەختی ئەم وڵاتە .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران لە ئیسلامئابادەوە ، ئەمڕۆ دوشەممە لە پاکستان وەک پشووی گشتی راگێندراوە و ڕیوشوێنی توندی ئاسایشی لە دەوروبەری ناوچەی سووری ئیسلامئاباد توند بووە و هاتوچۆی کەسانی لاوەکی بۆ ناوچەی دیپلۆماتیک و سووری ئیسلامئاباد قەدەغە کراوە .

 هەندێ میدیاش باسی داخرانی هێڵەکانی بەدالە و ئینتەرنێت لە هەند ێ ناوچەی هەستیاری شاری ئیسلامئاباد دەکەن .

 هاوکات لە گەڵ سەردانەکەی بن سەلمان  ، هەزاران کەس لە خەڵکی تووڕەی پاکشتان بۆ ناڕەزایەتی بە سەردانی شازادەی جێنشینی سعودی ، سیاسەتی دەسدرێژکارانەی ئالی سعوود لە دژی گەلانی ناوچەکەیان شەرمەزار کرد .

 ناڕازیان بە شەرمەزارکردنی هاوڕێیەتی کردنی هەندێ لە سەرانی عەرەب لەوان خونکارانی سعودی بۆ دەسدرێژیی بۆ سەر سوریا و یەمەن لەوان سازان لە گەڵ رژێمی زایۆنی لە دژی گەلی فەلەستین ، دروشم گەلێکیان لە دژی دەسەڵاتدارانی ئالی سعوود و ئەمریکا و رژێمی زایۆنی بەرز کردەوە .

 رێکخراوە و کەسایەتیە سیاسی و ئایینیەکانی پاکستانیش تاوانکاریەکانی بنەماڵەی ئالی سعوود لە کوشتاری موسوڵمانانی ستەملێکراوی یەمەن ، سوریا و بەحرێنیان ئیدانە کرد و دژایەتان نیشاندا لە گەڵ سەردانی بن سەلمان بۆ ئیسلامئاباد .