شوبات 22, 2019 11:51 Asia/Tehran
  • خەتیبی مزگەوتی ئەقسا: جیهانی عەرەب دەبێ بۆ بەرگری لە قودس لە خەوی غەفڵەت هەستێتەوە

خەتیبی مزگەوتی ئەقسا ڕوو لە وڵاتانی عەرەبی پێی داگرت کە پێویستە بۆ یارمەتیدانی مزەوتی ئەقسا لە خەوی غەفڵەت هەستنەوە.

شێخ "عەکرەمە سەبری" لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین راشکاوانە ڕایگەیاند: داگیرکەرانی زایۆنی هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی بە تەواوەتی زاڵ بن بە سەر مزگەوتی ئەقسا.

خەتیبی مزگەوتی ئەقسا وتیشی: بێتوو داگیرکەران درێژە بدەنە دەسدرێژکاریەکانیان، فەلەستینییەکان ناڕەزایەتی دەربڕینەکانیان پەرە پێ دەدەن.

ئەمدواییە ڕژێمی زایۆنی "بابوڕەحمە" یەکێک لە دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسای لە سەر نوێژخوێنانی فەلەستینی داخست کە دوابەدوای ئەوە باروودۆخی ئەم مزگەوتە ئاڵۆز بوو؛ هەروەها بڕیارە خەڵکی فەلەستین بۆ پاراستنی مزگەوتی ئەقسا ئەمڕۆ (هەینی) بەرەو ئەو مزگەوتە وەڕێ کەون و خۆپیشاندانێکی بەربڵاو وەڕێخەن.

گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین وشداریان داوە بە زایۆنییەکان لەمەڕ ئەوەی کۆتایی بێنن بە دەسدرێژی کردنە سەر مزگەوتی ئەقسا.

گرووپە فەلەستینییەکانی نێو لوبنانیش بە ئیدانە کردنی هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ بەجولەکە کردنی قودس و مزگەوتی ئەقسا، بە پەلە بوونی ژمارێک وڵاتی عەرەبی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیان بە خەیانەتێکی گەورە و جێی شەرمەزاری زانی.