ئادار 17, 2019 18:05 Asia/Tehran
  • دادگەی ڕژێمی زایۆنیستی ، حوکمی داخرانی بابوڕەحمەی دەر کرد

دادگەی ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ یەکشەممە لە حوکمێک دا فەرمانی داخرانی بابوڕەحمە لە ڕۆژهەڵاتی مزگەوتی ئەقسای دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەی هەواڵدەریی فارس، یووسف ئەدعیس  وەزیری ئەوقاف  و کاروباری ئایینی فەلەستین، داخرانی بابوڕەحمەی مزگەوتی ئەقسای  بە نایاسایی وەسف کرد و پێداگری کرد : داخرانی بابوڕەحمە  بووەتە هۆی پەرەی پەلاماری شاروچکە نشینان و پەرەی هەوڵی دنەدەرانەی زایۆنیستەکان بۆسەر مزگەوتی ئەقسا.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی فەلەستین داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد کە بەرپرسایەتی خۆی بەرامبەر مزگەوتی ئەقسا بەسەرنجدان بە جێگەی ئایینی و مێژووییەکەی و وەستانی دەستدرێژی داگیرکەران بە دژی، جێبەجێ بکات.

ناکۆکییەکان لەسەر بابوڕەحمە  دوای ئەوە توندتر بووەوە کە ڕژێمی زایونیستی حەڤدەی فڤرییەی ڕابردوو ئەم دەروازەیەیان بە زنجیر داخستووە.

بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر هەوڵی زایۆنیستەکان ، سەدان فەلەستینی هەموو ڕوژێ لە بەرامبەر بابوڕەحمە کۆبوونەوە و ژومارێکی زۆر لەوان  لەلایەن زایۆنیستەکان بریندار بوون و گیران.

سەرەنجام  لە بیست و دووی فڤرییە فەلەستینییەکان گەیشتنە بابوڕەحمە و نوێژیان لەوێ  کرد.

سەرپەیڤ