ئادار 21, 2019 18:40 Asia/Tehran
  •  پاڵپشتی بەریتانیا لە کردەوەی دژی مافی  مرۆڤی ڕژێمی زایۆنی

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە تۆمەتبارکردنی ڕێکخراوەی چاوەدێری مافی مرۆڤ لەمەڕ هەڵوێستی هەڵاواردنکارانە لەمەڕ ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند لەندەن دەنگی نەرێنی ئەدات بە بڕیارنامەی پێشنیاری ئەو ڕێکخراوەیە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، جێرمی هانت بە بڵاوکردنەوەی یادداشتێک لە میدیا ئەمریکاییەکان"جوییش کرۆنیکل" ئیدعای کرد، دانانی کردەوەکانی ئیسرائیل لە بڕیارنامەی "برگەی حەوتەم" چاوەدێری ماڤی مرۆڤ، هۆی لاوازبوونەوەی ئیعتباری ئەم ناوەندە جیهانییە دەبێت هەربۆیە لەندەن لە کۆبوونەوەی سبەینێ هەینیی چاوەدێری مافی مرۆڤ دەنگی سەڵبی ئەدات بە هەموو بڕیارنامەکانی پێشنیار کراو.

داندرانی ڕژیمی زایۆنی لە برگەی حیوتەمی دەستووری کاری چاوەدێری مافی مرۆڤ، بەو مانایە کە لە هەرکۆبوونەوەی ئەم ڕێکخراوەیە لەبارەی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ناوچە داگیراوەکان باس و ڕاوێژی لە سەر دەکرێت. هانت بەم بانگەشەیە کە وەها کردەوەیەک پێش دەگرێت بە گەییشتن بە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گوتیشی: بەریتانیا درێژە ئەدات بە گوشارەکانی لەمەڕ هەڵوەشاندنەوەی داندرانی ئیسرائیل لە برگەی حەوتەم دا.

 بڕیارە ڕۆژی هەینی ٤٧ وڵاتی ئەندامیی رێکخراوەی چاوەدێری مافی مرۆڤ لە بارەی حەوت ڕاپۆرت بە سەردێری کردەوەگەلێک کە مافی مڕۆڤ بنپێدەکەن لە ڕژیمی زایۆنی ،دەنگ وەربگرن کە یەکێ لە وان جەختکردنە لە سەر "ئەنجامدانیی تاوانکاری جەنگی دژی مرۆڤایەتی" بە هۆی سەرکووتکردنی فەلەستینیەکان لە ڕێپێوانی گەڕانەوە.

سەرپەیڤ