داخوازیی فەلەستین بۆ کارڤەدانی جیهانی لە حاند کردەوەی نتانیاهۆ
وەزیری دەرەوەی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین خوازیاری کاردانەوەی کۆمەڵگای جیهانی بوو لە حاند کردەوەی ئەگەریی سە رۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ پەیوەست بوونی کەرتی ڕۆژئاوایی ڕووباری ئەردەن بە سەرزەوییە داگیرکراوەکان .
بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی پێشتر ئیدەعای کرد : دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کەنیست( پەرلەمانی ئیسرائیل) بە شێک لە کەرتی ڕۆژئاوایی پەیوەست دەکات بە سەرزەویە داگیرکراوەکان یان ئەوەی کە یاساکانی ئەو ڕژیمە لەو بەشگەلە دا زال دەکات . ڕیاز ئەلمالکی وەزیری دەرەوەی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەر ڕۆژی سێشەمە لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەری ئیسپوتنیک ئامانج لە بەڵێنەکانی هەڵبژاردنی بنیامین نتیاهۆ سەروک وەزیرانی ڕژیمی زایونی بەرلە بەڕێوە بردنی هەڵبژرادنەکانی 2019 کەنیستی لە سەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستینی بو وێنە لکاندنی شارۆچکە جولەکەنشینەکانی کەرتی ڕوژئاوایی بە سەرزەویە داگیرکراوەکان بۆ وەدەس هێنانی دەنگی زۆرتر و چەواشەکردنی بیروڕای گشتیی لە دوسیەی گەندەڵی دارایی خۆی هاوردە ئەژمار . بە وتەی وەزیری دەرەوەی فەلەستین پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەر هەرجۆرە ڕێکەوتن لە نێوان زایونیە و فەلەستینەکان کە نەبێتە هۆی بە فەرمی زانینی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین قەبووڵ ناکات .