نیسان 18, 2019 18:08 Asia/Tehran
  • بەدۆرخرانەوەی دیداری وەزیری دەرەوەی لوبنان لەگەڵ بەرپرسێکی رژیمی زایۆنی

ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی لوبنان، هەواڵی بڵاوکراوە لەلایەن میدیا سەعودیەکان لەبارەی دیداری وەزیری دەرەوەی لوبنان لەگەڵ بەرپرسێکی زایۆنی لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیای بەدرۆخستەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "ئەنتوان قۆستەنتین" ڕاوێژکاری "جەبران باسیل" وەزیری دەرەوەی لوبنان رۆژی پێنج شەممە بەڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە پێی داگرت: لوبنان هەوڵی دادەوانیی پێویست دەدا لەدژ بڵاوکەرەوەی ئەو هەواڵە.

ئەو هەواڵە لەلایەن ڕۆژنامەی سەعوودی "ئیلاف" بڵاو کراوەتەوە.

ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی لوبنان بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە ئەو هەواڵە، جۆرێک خەیاڵکردنە، وتی: ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە، خەوشدارکردنی هەڵوێستی لوبنان و هەوڵەکانی جەبران باسیل بۆ بەرەوڕووبوونەوەی بڕیارەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەپەیوەندیی لەگەڵ هەندێ پرس وبابەتی ناوچەیە.

لەم دواییەدا رەوتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی ژمارێک بەرپرسی وڵاتی ناوچە بەتایبەت عەرەبستان، بەحرەین و ئیمارات لەگەڵ رژیمی ئیسرائیل پەرەی سەندووە کە ئەو کردەیە، لەگەڵ نەیارەتی و ناڕەزایەتی بیروڕای گشتیی جەماوەری عەرەبدا بەرەوڕوو بووە.

سەرپەیڤ