نیسان 24, 2019 19:17 Asia/Tehran
  • ڕووخێندرانی ماڵی شەهیدی فەلەستینی لە شاری سلفیت

سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ماڵی شەهیدێکی فەلەستینی لە شاری سلفیت لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئوردون، تێک ڕووخاند.

بەپێی ناوەندی زانیاری گەیاندنی  فەلەستین، لۆرییەکانی سوپای زایۆنیستی  بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ماڵی عومەر بولیلی  لاوی شەهیدی فەلەستینی و هۆکارانی ئۆپراسیۆنی خۆڕاگریی سلفیتیان تێک ڕووخاند.

لە ئوپراسیۆنی خۆڕاگریی حەڤدەی مارسی ساڵی دووهەزارونۆزدە لە سلفیت، لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئوردون  سێ چەکداری ئیسرائیلی کوژران و شەش سارۆچکە نشینی زایۆنیستیش بریندار بوون.

عومەر بولیلی  لاوی فەلەستینی بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنی سلفیت ، مانگی مارسی ڕابردوو لە تێکهەڵچوونی چەکدارانە لەگەڵ  چەکدارانی  ڕژێمی زایۆنیستی  لە دەورووبەری ڕامەڵڵا ، شەهید بوو.

بەرلەمەش   بنیامنین نتانیاهوی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی پێداگری کرد بوو لە سەر ڕووخاندنی ماڵی خەباتکارانی فەلەستینی .

تاقمەکانی خۆڕاگری فەلەستین سیاسەتی ڕووخاندنی ماڵی بەڕێوەبەرانی ئۆپراسیۆنەکانی خۆڕاگرانەیان ئیدانە کرد و پێداگرییان کرد ، کردەوەی دوژمنی  زایۆنیستی  و هەڕەشەکردن لە ماڵباتی ئەوان ،  هیچکات ورەی  پۆڵایینی گەلی فەلەستین لاواز ناکات.

سەرپەیڤ