May 07, 2019 15:20 Asia/Tehran
  • ئەلقەسام: موشەکەکانی خۆڕاگری بە سەرکەوتوویی لە گۆمبەزی ئاسنین تێپەڕین

وتەبێژی گوردانەکانی ئەلقەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حماس) ڕۆژی دووشەممە وتی: موشەکەکانی خۆڕاگری بە سەرکەوتوویی لە سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ڕژێمی زایۆنی تێپەڕین.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەری فەلەستین ئەلیەوم؛ "ئەبووعوبەیدە" وتەبێژی قەسام وتی: ڕادەی زۆری مووشەکی تەقێندراو و توانای بانی کاول کردنی لەو مووشەکانەی کە ئەلقەسام لە پەلامارەکانی دەکاری هێنا، کاریگەرییەکی زۆری هەبوو لەو زەبرە قورسەی لە ڕژێمی زایۆنی کەوت و ئەو هەموو بنکە و ناوەندانەیان کە کاول بوون.

وتەبێژی گوردانەکانی ئەلقەسام وتیشی: بە تاکتیکی هاویشتنی هاوکاتی دەیان مووشەک، گوردانەکانی ئەلقەسام توانیان لە گۆمبەزی ئاسنین تێپەڕن و هەموو پێشبینییەکانی ڕژێمی زایۆنی تێکدا.

خولی نوێی شەڕ و پێکدادان لە نێوان گرووپەکانی خۆراگریی فەلەستین و ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆژی شەممەوە بە پەلاماری کۆپتەرە سەربازییەکانی ئەم ڕژێمە بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکان  دەست پێ بوو و بە وەڵامی گورچکبڕی خۆڕاگری لە ئاکامدا کۆتایی هات.

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین ڕایگەیاند کە لە خولی نوێی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە ٣١ فەلەستینی شەهید بوون ، لەوان ٣ ژن، ٣ منداڵ و ٢ کۆرپەی ساوا و هەروەها لەو پەلامارانەدا ١٧٧ فەلەستینیش بریندار بوونە.

گرووپە فەلەستینییەکانیش لە وەڵام بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی زیاتر لە ٦٠٠ ڕاکتیان بەرەو شارۆچکەکانی ئیسراییل هاویشت کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم ٥ زایۆنی و زیاتر لە ١٠٠ شارۆچکەنشینیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ