سووریا داوای وتووێژی نێوان وڵاتانی دەورووبەری کەنداوی فارسی کرد بەبێ دەستێوەردانی بیانی
وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: وتووێژی نێوان وڵاتانی دەورووبەری کەنداوی فارس بەدوور لە دەستێوەردانی بیانی، ئاسایش، ئاشتی و سەقام لە ناوچە دەستەبەر دەکات و ناکۆکییەکان کەم دەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەم بەیاننامەیەدا لەسەر پێویستی و گرینگایەتی دەستەبەرکردنی ئازادی گەمیەوانی بۆ هەموان لە کەنداوی فارس پێداگری کرد و هەموو لایەنەکانی بۆ دان بەخۆداگرتن لەم پێوەندییە دا، بانگهێشت.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی هەرچەشنە هەوڵێک بو گرفت سازکردن لەبەردەم گەیاندن و گواستنەوەی دەریایی لە کەنداوی فارس ، کارتێکەری نەرێنی بۆ هەموو وڵاتانی ناوچە بە دواوە دەبێت، داوای ڕێزگرتنی هەموان لە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان بۆ دەستەبەرکردنی هات و چوو و گەمیەوانی لە کەنداوی فارسی کرد.
سیاسەتی زۆربێژانە و یەک لایەنەی ئەمریکا لە حەوتەکانی ڕابردو لە کەنداوی فارس و پەرەی سەپاندنی هەندی بایکۆت بە دژی ئێران لەوان هەڵوەشاندنی معافیەتی کڕیارانی نەوتی ئێران لە جیهان ، هاوڕێ لەگەڵ لەشکر کێشی و ناردنی کۆپاپۆڕی فڕوکە هەڵگر بۆ کەنداوی فارس، ڕەوشی ئەم ناوچە گرینگ و ستراتژیکەی تووشی ئاڵۆزی کردووە.