May 30, 2019 19:11 Asia/Tehran
  • وێران کرانی ئاوایی

سەربازانی رژیمی زایۆنی بۆ سەت و چل و پێنجەمین جار بە هێرش کردنەسەر ئاوایی عەراقیب، سەربە نەقب لەباشوری سەرزەوینە داگیرکراوەکان، دانیشتووانی ئەو گوندەیان ئاوارە کرد.

ئاوایی عەراقیب یەکێک لەو چل وپێنج ئاواییە عەرەب نشینانەی ساڵی١٩٤٨ لە فەلەستینی داگیرکراوە کە رژیمی زایۆنی بە فەرمی نایانناسێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، رژیمی زایۆنی نزیک بە پانزە رۆژ لەوەپێشیش ئاوایی عەراقیبی وێران و ژمارێک لە دانیشتووانی ئاوارە کردبوو.

رژیمی زایۆنی لەئاراستەی بەجووکردنی سەرزەوییە داگیرکراوەکان لانیکەم١٩٠ ماڵی فەلەستینیانی لە ساڵی٢٠١٨دا وێران کردووە.

سەرپەیڤ