ته‌مووز 02, 2019 09:26 Asia/Tehran
  • سکاڵا بەرز کردنەوەی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان دژ بە  ڕژێمی زایۆنی

سووریا شەوی رابردوو لە دوو نامەی جیا جیا بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەک گرتووەکان و سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایش بە ئیدانە کردنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم وڵاتە، ئەو دەسدرێژییانەی لە درێژەی هەوڵەکانی تێلاڤیڤ بۆ درێژخایەن تر کردنی قەیران لە سووریا زانی.

ڕژێمی زایۆنی سەر لە بەیانی دووشەممە ناوچەگەلێک لە دیمەشقی پێتەخت و  شاری حومس لە ناوەڕاستی سووریای دایە بەر پەلاماری مووشەکی کە بە هۆی ئەو پەلامارانەوە، چوار کەسی مەدەنی لەوان کۆرپەیەکی ساوا کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی سانا؛ وەزارەتی دەرەوەی سووریا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە بەرپرسایەتییەکانی بەجێ بێنێ و هەنگاوێکی لێبڕاوانە هەڵگرێ بۆ پێشگری بە دووپات بوونەوەی بنپێ کرانی ئاشکرای جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە لایەن زایۆنییەکانەوە.

لە ونامەیەدا هاتووە: ئەو کردەوانە بە مەبەستی داکۆکی لە تیرۆریستان ،، پێشگری لە بە ئاکام گەیشتن هەوڵەکانی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی بۆ تیابردنی تیرۆریستانی داعش و بەرەی نووسرە  و تیرۆریستانی دیکە جێبەجێ دەکرێن.

سەرپەیڤ