ته‌مووز 16, 2019 16:02 Asia/Tehran
  • داوا بۆ لێکۆڵینەوەی نێو دەوڵەتی  لە بارەی شەهادەتی یەخسیری فەلەستینی

وەزارەتی دەرەوەی دام و دەزگای خۆبەڕێوە بەری فەلەستین خوازیاری پێکهێنانی لیژنەی نێو دەوڵەتی بە چاوەدێری خاچی سووری جیهانی لە بارەی شەهادەتی یەخسیرێکی فەلەستینی لە زیندانی رژیمی زایۆنی بوون.

"ماجێد تەقاتەقە" یەخسیری فەلەستینی کەمانگی ڕابردوو یەخسیر کرابوو ئەمڕۆ (سێشەممە) لە قاوشی تاکەکەسی زیندانی  ئیسرائیلی "نیستان"شەهدی بووە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ئەلعەهد، وەزارەتی دەرەوەی دام و دەزگای خۆبەڕێوە بەری فەلەستین ئامانج لە پێکهاتنی ئەم لیژنەیەی لیکۆڵینەوە و لێکدانەوە لەبارەی وردیاتی شەهادەتی ئەم یەسخیرە فەلەستینییە ڕاگەیاندووە. ئەم وەزارەتخانەیە هەروەها خوازیاری پشتگری مافەوانی و سیاسی لە هەموو یەخسیرە فەلەستینییەکان بوو و بەرپرسایەتی پاراستنی گیانی ئەوانی خستە ئەستۆی ڕژیمی زایۆنیستی.

سەرپەیڤ