ته‌مووز 26, 2019 09:33 Asia/Tehran
  • گوترێش: خاپوور کردنی ماڵی فەلەستینییەکان نایاساییە

ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە خاپوور کرانی ماڵی فەلەستینییەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە، وتی: سیاسەتی ئیسراییل بۆ تیابردنی ماڵ و سامانی فەلەستینییەکان دژ بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتیییەکانە.

ڕژێمی زایۆنی لە دووشەممەی ڕابردووە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی خاپوور کردنی ماڵی فەلەستینییەکان لە دەڤەری قودسی بە مەبەستی بەجولەکە کردنی ئەم شارە دەست پێ کردووە.

سوپای ڕژێمی زایۆنی پاش وەدەرنانی فەلەستینییەکان لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەستی کردووە بە خاپوور کردنی دەیان ماڵ و باڵاخانە لە ناوچەی "وادی الحمص" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو.

ئەو کردەوەی ڕژێمی زایۆنی بەرەوڕووی کاردانەوەی بەربڵاوی جیهانی بۆتەوە. ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی ئەو کردەوەی ڕژێمی زایۆنی بە جەنایەتی جەنگی باس کردووە.

ڕژێمی زایۆنی بەردەوام بە بێ ئاوڕدانەوە لە ویست وخواستی کۆمەڵگەی جیهانی درێژە دەدات بە ڕۆنانی شارۆچکەی زایۆنی نشین و لەو بوارەدا داکۆکی ئەمریکایشی لە پشتەوەیە.

سەرپەیڤ