ئاب 06, 2019 10:01 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچونی کۆبوونەوەی دەوری حەج لە بەرەنگاربوونەوەی سەودای سەدە لە مەککە

کۆبوونەوەی دەوری حەج لە بەرەنگاربوونەوەی سەودای سەدە ڕۆژی دووشەممە بە ئامادە بوونی نوێنەرانی وڵاتانی ئیسلامی لە مەککە بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ لەو کۆبوونەوەیەدا کە بە ناوی "سەودای سەدە؛ هەوڵی ئەمریکا بۆ زاڵ بوون بە سەر ناوچە" بەڕێوە چوو، دەیان کەسایەتی پایەبەرز و بلیمەتی وڵاتانی وەک ئێران، مالزیا، ئەندونیزیا، نیجڕیا، ساحلی عاج، ئێراق، لوبنان و فەلەستین بەشدارییان کرد.

بەشدار بووانی ئەو کۆبوونەوەیە بە ڕەخنە لە بێدەنگە کردن و بێ دەسەڵاتی وڵاتانی ئیسلامی بەرامبەر بە مەسەلەی فەلەستین، پێیان داگرت کە ڕێ و ڕەسمی حەج لە ڕەهەندی کات و شوێنەوە هەلێکی باش دەڕەخسێنێ بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی جیهانی ئیسلامی لەوان مەسەلەی فەلەستین کە دەبێ بە باشترین شێوە ئەو هەلە بقۆزینەوە.

"سەودای سەدە" پلانێکە لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە بۆ تیابردنی مافەکانی گەلی فەلەستین. ئەم پلانە بە هاوکاری و ڕەزامەندیی ژمارێک وڵاتی عەرەبی لەوان عەرەبستان داڕێژراوە.

بە پێی پلانی ئەمریکایی "سەودای سەدە" قودسی پیرۆز ڕادەستی ڕژێمی زایۆنی دەکرێ، ئاوارە فەلەستینییەکان لە وڵاتانی دیکە، مافی گەڕانەوەیان نابێ و فەلەستین بەرتەسک دەبێتەوە بە زەوی و زارە داگیر نەکراوەکانی کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەن و کەرتی غەززە.

سەرپەیڤ