ئاب 10, 2019 17:14 Asia/Tehran
  • شەهید بوونی ٤ فەلەستینی لەئاکامی پەلاماری لەشکەرییانی ڕژیمی زایۆنی

لەئاکامی پەلاماری لەشکەرییانی رژیمی داگیر کاری ئیسرائیل بۆ سەر رۆژەهەڵاتی ناوچەی "دەیرئەلبەلا"،ناوەندی کەرتی غەززە، چوار شارومەندی فەلەستینی شەهید بوونە.

 بەگوێرەی راپۆرتی ئیرنا، دوابە دوای پەلاماری بەیانی رۆژی شەممەی سوپای ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی دەیر ئەلبەڵا، فڕۆکە جەنگیی ئیسرائیلییەکان هەڵیانکووتایە سەر دوو بۆرجی چاوەدێری لەکەرتی غەززە دا.

فرۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەی رژیمی زایۆنی لە ڕۆژانی ئەمدواییە بە جاران ناوچە جۆر بە جۆرەکانی کەرتی غەززەیان پێکاوە.

ڕژیمی زایۆنیستی لە دیسەمبەری ٢٠١٧ خولی تازەی پەلامارەکانی ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەززەیان لە دەستووری کاری خۆیان داناوە کە لەم پەلامارانە دا تابە ئێستا هەزاران فەلەستینی شەهید و بریندار بوون.

کەرتی غەززە لە ساڵی ٢٠٠٦ لە ژێر گەمارۆی زەوینی  ،ئاسمانی و دەریایی ئیسرائیل دایە و دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بەرەو ڕووی گیرو گرفتی زۆرن.

سەرپەیڤ