ئاب 12, 2019 07:42 Asia/Tehran
  • پەلاماری یەمەنیەکان بۆسەر بنکەی مەلیک خالیدی عەرەبستان

یەکینەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن ، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بنکەی سەربازیی مەلیک خالیدیان لە پارێزگەی عەسیر لە باشووری عەرەبستان پێکا .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایگەیاند ، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی قاسف کەی دوو ی ئەرتەشی یەمەن ، هێلانەی فڕۆکە جەنگیەکان ، هەمارەکانی چەکەمەنی و کەلوپەلی بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالیدیان بۆردومان کردووە .

 یەحیا سەریع جەختی کردەوە ئەم پەلامارە لە وڵامی تاوانکاریەکانی دوژمن و گەمارۆ و درێژەی پەلامارەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی بۆسەر یەمەن ئەنجام بووە .

فڕۆکەخانەکانی جیزان و ئەبها و هەروەها بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە باشووری عەرەبستان لە چەند حەوتەی رابردوودا بە جاران لە لایەن یەکینەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکیی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن پێکراون .

 ئەم دوو فڕۆکەخانەیە و هەروەها بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید شوێنی سووتەمەنی لێدان و پشتیوانیی ئەو فڕۆکە جەنگیانەن کە لە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی سعودی دا بۆسەر یەمەن دەکار دێن .

 کەناڵی ئەلعالەمیش شەوی رابردوو باسی کوژرانی 9 بەکرێگیراوی سعودی کرد لە هەڵمەتی هێزەکانی ئەرتەش و  گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن لە پارێزگەی حەججەی باکووری رۆژاوای یەمەن .