ئاب 12, 2019 17:28 Asia/Tehran
  • ڕەخنە وگازەندەی حیزبۆڵای لوبنان لە دەسوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروربای ناوخۆی لوبنان

حیزبۆڵڵای لوبنان لە دەسوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی لوبنان ڕەخنە وگازەندەی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلە فیزیۆنی ئەلمینار ، حیزبۆڵڵای لوبنان ڕۆژی پێنج شەممە بە ئا ماژەدان بە بەیان نامەی باڵویزخانەی ئەمریکا، لە بەیروت لە مەڕ ڕوداوی تەقەی یەک مانگ لەمەوپیش لە پارێزگەی جەبەل لوبنان، ئەوەی بە دەسوەردانی ئاشکرا لە پرس ومەسەلەکانی ناوخۆیی لوبنان زانی. حیزبۆڵڵای لوبنان ڕایگەیاند : بەیان نامەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە مەڕ ڕوداوی تەقەی یەک مانگ ؛لەمەوپیش لە پاڕێزگەی جەبل لوبنان، سوکایەتی کردن بە دەوڵەت وڕێکخراوەکانی یاسایی ودادەڤانی لوبنان ودەسوەردانی قەبوڵ نەکراو لە کاروباری ناوخۆی لوبنانە، لە حاڵێکدا کە ڕێکخراوی دادەڤانی ئەم وڵاتە خەریکی ئەنجام دانی ئەرکە یاساییەکانی خۆی لە پێ وشوێن گرتنی ڕوداوی تەقەکردن لەم پارێزگایەیە. باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیروت ڕۆژی چوارشەممە لە کردەوەی دەسوەردەرانە بە دەرکردنی بەیان نامەیەک خوازیاری  لێکدانەوەی ڕوداوی تەقەی یەک مانگ لەمەوپیش لە ناوچەی قبرشمون سەر بە پارێزگەی جەبل لە دادگەیەک دا بوو. فرەتر لە یەک مانگ لەمەوبەر کاروانی " ساڵح ئەلغەریب" وەزیری ڕاوێژکاری دەوڵەتی لوبنان لە کاروباری ئاوارەکان لە ناوچەی قبرشمون سەر بە پارێزگەی جەبل هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە درایە بەر تەقە. لەم تەقەکردنەدا دووکەس لە پارێزەرانی ئەلغریب کوژران وسێ کەسی تریش بریندار بوون. بەیان نامەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە مەڕ ئەم تەقەکردنە ،کاردانەوە وناڕەزایەتی کۆڕ وکۆمەڵەکانی لوبنانی لەوان بالی  ئازادی نیشتمانی  وفراکسیۆنی گەشە وئازادی ئەم وڵاتەیشی بە دواوە بووە.