ئاب 13, 2019 17:04 Asia/Tehran
  • ھانا بردنی زیاتر لە دووھەزار میلیشیای سەر بە ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ یەمەن

وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوو پتر لە دووھەزار میلیشیای سەر بە ھاوپەیمانیی سەعودی ھانایان بۆ یەمەن ھێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ناوەندی هەواڵدەریی فارس«یەحیا سەریع» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لوبنانیی ئەلئەخبار،وتی: ھەڵاتنی ئەم چەکدارانە لە بەرەو ڕیزی ھاوپەیمانی سەعودی- ئیماراتی بەرەو یەمەن دوابەدوای کەوتنی دەیان بنکەی دەست درێژکاران لە بەرەکانی ناوخۆو ئەوبەری سنوورەکانەوە ئەنجامی گرتووە.

وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەم چەکدارانە فەکتەڕەکانی لێبوردنی گشتیی سوپای یەمەن بۆ کەسانی ھەڵخەڵەتاو دەیانگرێتەوە،وتیشی : سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە سەریەتی ئاسایشتی ھەر ھەموویان دابین بکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو دەیان کەس لە فەرماندەرو سەرکردە سەربازییە ھەڵاتووەکان لە بەرەکانی عەسیر، نەجران و جازانی باشووری عەرەبستان و کەناراوەکانی ڕۆژئاواو بەرەکانی تەعز و بەیزاو ماریب بە ھێزەکانی یەمەنەوە پەیوەست بوونە.

بە قسەی ھێندێک لەو ھەڵاتووانە ، دەست درێژکارانی سەعودی وێڕای ھەڵس و کەوتی سوک لەگەڵیاندا، وەک قەڵغانێکی مرۆڤیش لە بەرەکانی شەڕدا بەکاریان ھێناون.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی لە یەمەن ھەتا ئێستا کوژرانی پتر لە شانزە هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ملوێنان کەس لە خەڵکی یەمەنی لێ کەوتووەتەوە. ئەمریکا ھەر لە سەرەتای ھێرشی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر وڵاتی بێ دەرەتانی یەمەن بە پێشکەش کردنی یارمەتیی لۆجیستیکی، ھەواڵگری و پشتیوانیی جەنگاوەرانە و فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە عەرەبستانی سەعودی و ئیمارات پشتگریی لە ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری دژی یەمەن کردووەو لە بڵێسەسەندنی ئاگری شەڕ لەم وڵاتە دەستکورتە عەرەبییەدا ڕۆڵێکی کارای گێڕاوە.

سەرپەیڤ