ئاب 13, 2019 17:27 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی ڕژێمی زایونی بۆ ھەڵچنینی شوورە لە سنووری غەززە

ڕژێمی زایونی لە درێژەی توندکردنەوەی گەمارۆی سەر کەرتی غەززە ، بەنیازە « شورەی ئاسایشتی» لە سنووری غەززە دروست کات.

کەناڵی ١٢ی تەلەفزیۆنی  ڕژێمی زایونی ئەمڕۆ سێ شەممە وای بڵاو کردەوە کە، ئیسرائیل بە نیازی ھەڵچنینی بەربەستێکی دیکەیە لە کەرتی غەززە ھەتا بەم کارەی ڕێ لە چوونی فەلەستینییەکان بۆ نیشتیمانی باوباپیرانیان بگرێت.

ئەم شورەیە بە بەرزایی شەش مەترو درێژایی نۆ کیلونمەتر لە سنووری باکووری دا ھەڵدەچنرێت.

لەشکریانی ڕژێمی زایونی لە ھەینیی ڕابردووەوە ھەتا ئێستا شەش فەلەستینییان لە سننوری غەززەو سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین بە زەبری گولە شەھید کردووە.

ڕژێمی زایونی لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە لەپاش سەرکەوتنی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی قەلەستین«حەماس» لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، کەرتی غەززەی گەمارۆ داوەو پێشی بە چوونی کاڵاو پێدوایستیی سەرەکی لەوانە سووتەمەنی، خۆراک، داوودەرمان و کەرەستەی بیناسازیی بۆ ئەم ناوچەیە گرتووە.

سەرپەیڤ