ئاب 14, 2019 10:33 Asia/Tehran
  • بنکەی سەعودییەکان کەوتە بەر موشەکی باڵستیکی یەمەن_ ڕەوشتی عەدەن قەیراناوییە

سوپاولێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، شەوی چوارشەممە لە وەڵامی دەست درێژکاریی هاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر یەمەن، بە موشەکێکی باڵستیکی خۆماڵی لە چەشنی زەلزالی یەک مۆڵگەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە بنکەی ( تەیبە ئەلئیسم) لە نەجرانی باشووری عەرەبستانیان کردە ئامانج.

کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕایگەیاند: لەم هەڵمەتەدا دەیان بەکرێگیراوی سەعودی کوژران و یان بریندار بوون.

سوپاولێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەموو ڕۆژێک قوڵایی خاکی عەرەبستان دەکەنە ئامانج کە ئەم هەنگاوەش لە تۆڵەی دەست درێژکاریی هاوپەیمانی سەعودی بۆ سەر یەمەن و هەڵکوتانە سەر خەڵکی سڤیلی ئەم وڵاتە ئەنجام دەگرێت.

 هەروەها بە پێی دوایین دەنگ و باسەکان لێژنەی نێونەتەوەیی خاچی سوور ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: لە بەر کەم بوونی داوودەرمان لە عەدەنی باشووری یەمەن، نەخۆشخانەکان بریندارانی تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییەی ئەم شارە وەرناگرن.

(ماتیاس کامف) سەرۆکی نووسینگەی نوێنەرایەتیی خاچی سوور لە عەدەن لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: نەخۆشخانەکانی شاری عەدەن لە پاش تێکهەڵچوونەکانی ڕۆژانی دوشەممە کە کۆمەڵێکی زۆر کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە پێویستیان بە یارمەتیی خێرایە.

کامف بە دەربڕینی ئەمەی کە شوێنهاتی تێکهەڵچوونەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن زەبرێکی قورس لە جەماوەری ئەم وڵاتە دەدات، وتیشی: دەبێ بڕیارێکی سیاسی بدرێت بۆ ڕاگرتنی چەرمەسەرییەکانی خەڵکی یەمەن.

سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە شێوەی ڕۆژانە قوڵایی خاکی عەرەبستان دەدەنە بەر پەلاماری موشەکە باڵستیکەکانی خۆیان کە دیارە ئەمەش لە کاردانەوە بەرامبەر بە دەست درێژکاریی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر یەمەن و کوشت و بڕی خەڵکی سڤیلی ئەم وڵاتە ئەنجام دەگرێت. ئاستی توانایی و ھێزی بەرەڤانیی سوپاولێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی ھەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعودییەوە ڕۆژلەدوای ڕۆژ پەرە دەستێنی

لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە لە تێکهەڵچونی نێوان تاقمە باتیکارەکانی ئیمارات و عەرەبستان لە ناوچەی( کریتێر) لە باشووری شاری عەدەن، دەیان کەس لە هەردوک لا و هەروەها لە خەڵکی یەمەنیش کوژراوان و یان بریندار بوونە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

دەست درێژکاریی سەربازیی عەرەبستان ھەروەھا وڵاتی دەستکورتی یەمەنیشی لەگەڵ کەم بوونی خۆراک و دەرماندا بەرەوڕوو کردووەتەوە سەرباری ئەمەش ڕژێمی سەعودی و ھاوپەیمانەکانی ھەتا ئێستا نەیانتوانیوە لە بەر خۆڕاگریی جەماوەری یەمەن ئامانجەکانیان لەم وڵاتە مسۆگەر کەن کە بە دەستەڵات گەیاندنی دەستنیاکانی خۆیانە.